وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بوونى ئاستەنگێکى بۆ دواکەوتنى پڕۆژەکانى وەزارەتەکەى ئاشکراکرد و رایگەیاند، چیتر ئاستەنگ دروستکردن بۆ وەرگرتنی پێشینەی بەڵێندەران و دواکەوتنی پڕۆژەکان قبوڵکراو نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لە قەزاى چەمچەماڵ ئاماژەى بەوە کرد، بەداخەوە ئاستەنگێک دروست دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی بانکی سلێمانی بۆ ئەوەی وەکو پێویست بەڵێندەران پێشینەکانی خۆیان وەرنەگرن.
وتیشى،
دروستکردنى ئاستەنگەکە لە کاتێکدایە کە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی
دارایشیان هەیە.
وەزیرى ئاوەدانکردنەوە
داواى کرد بەزوترین کات ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن و بەڵێندەران پێشینەکانیان وەربگرن
بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان.
وتیشى، ئێمە
پلانمان وەها داناوە کە لە کۆتایی ساڵی داهاتو رێگا دووسایدییەکانی نێوان پارێزگاکان
تەواو بکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ،
لە رێورەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵی کردەوە.