سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: دەست لەکاردەکێشمەوە

PM:02:37:07/07/2022

8372 جار خوێندراوەتەوە

بۆرس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا رایگەیاند، دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەڕیتانیا و پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵات دەکێشێتەوە و وتیشی، "دڵگرانم بەوەی ئەمە دەڵێم."


بۆریس جۆنسن لە بەردەم نوسینگەی تایبەتی خۆی لە لەندەن رایگەیاند، دۆخى دارایی وڵات باشە و پێویست نەبوو گۆڕانکاریی لەم کابینەیەدا بکرێت، بەڵام ئامادەم هاوکاری سەرۆک وەزیرانى داهاتووى بەریتانیا بکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی کەسێکی دیکە لەلایەن حزبەکەیەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەستنیشاندەکرێت و تا ئەو کاتە کارەکانی حکومەت بەردەوامی دەبێت و پاشان دەست لەکاردەکێشیتەوە.

بۆریس جۆنسن ئاماژەی بەوەشکرد، بەهاتنەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە سەروەری بۆ بەریتانیا بگەڕێینەوە.

وتیشی، "داوای لێبوردن دەکەم لە هەموو ئەو شتانە کە کردوومن و نارەحەتم بەوەی کە باشترین کار لەدەستدەدەم."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپاسی خەڵکی بەڕیتانیا دەکات و بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ ئەوەی دیموکراسییەکەی وڵاتەکەیان بەهێزتر ببێت.

بۆریس جۆنسن ئاماژەی بەوەشکرد، بەهاتنەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە سەروەری بۆ بەریتانیا بگەڕێینەوە.

وتیشی، "داوای لێبوردن دەکەم لە هەموو ئەو شتانە کە کردوومن و نارەحەتم بەوەی کە باشترین کار لەدەستدەدەم."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپاسی خەڵکی بەڕیتانیا دەکات و بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ ئەوەی دیمموکراسییەکەی وڵاتەکەیان بەهێزتر ببێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٥٣ بەرپرسی حکومەتەکەی جۆنسن دەستیان لەکار کێشایەوە و داوایان کرد سەرۆکوەزیران دەستبەرداری پۆستەکەی بێت بەهۆی ئەوەی وڵاتی توشی قەیران کردووە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دانی بەوەدانا هەڵەیکردووە لە هەڵبژاردنی کریس پینچەر بۆ پۆستێکی حکومی و دانی بەوەدانا لە ساڵی ٢٠١٩ و پێش دیاریکردنی، پێی وتراوە کە تۆمەتی هەراسانکردنی سێکسی ئاڕاستەکراوە .

کریس پینچەر پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران بوو، هەفتەی رابردوو بەهۆی هەمان تۆمەتی گێچەڵ و هەراسانکردنی سێکسی کارەکانی هەڵپەسێردرا، هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارە تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

 


 ل.ل













گەلەری