پیشەسازی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای دروستبوونی پیشەسازی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەشێکی کەم لە پێداویستییە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکە دابین بکەن و دەشڵێت، " جگە لە دەمانچەی بابل چەندین بەرهەمی دیکەمان هەبووە بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی رایان ناگەیەنین."
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی پیشەسازی عێراق رایگەیاند، چەندین بەرهەمی جیاوازیان لە دروستکراو و کۆکردنەوەی پارچەکان ئامادەکردووە لە ئامێری پەیوەندی و دووربینی شەو و ئامادەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گولە هاوەن بە چەندین قیاسی جیاواز.
دەشڵێت، " تەواوی ئەو
کارانەمان لەناوخۆی عێراقدا ئەنجامدراون و گەشتووین بە دروستکردنی دەمانچەی بابل و
چەندین بەرهەمی دیکەشمان ئامادە کردووە."
لەبارەی دەمانچەی بابلەوە
باسی لەوەکردووە، کە دەمانچەکە زیاتر لە ٧٠٪ی بەرهەمی ناوخۆیی عێراقە و بە
هەماهەنگی و راوێژکردن لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت ئەنجامدراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەمانچەی
بابل بە پشتگیری تەکنیکی کۆمپانیای نۆرینکۆو دروستکراوە، کە کۆمپانیایەکی حکومی چینییە
و لە دروستکردنی چەک و تەقەمەنی بە جۆرە جیاوازەکانیەوە ناسراوە خاوەنی متمانە و
کۆلیتی کۆنترۆڵکردنی چەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
دەمانچەکە بە سەرکەوتووی توانیویەتی تاقیکردنەوەکان تەواو بکات و رەزامەندی
پێویستی بەدەستهێناوە لەوبارەیەوە و بەگوێرەی ستانداردە بنچینەییەکانی دەمانچە
دروستکراوە و چەکێکی ئۆتۆماتیکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی
١٩ی ئەم مانگە، پیشەسازی سەربازی عێراق یەکەم دەمانچەی "بابل"ی بەرهەمهێنا
و وەک دیاری بەخشییە سەرۆک وەزیرانی وڵات.
هاوکات، ٢٢ی ئەم مانگەش پیشەسازی
سەربازی عێراق رایگەیاند، تۆبهاوێژی D30 خراوەتە ناو خزمەتی سەربازی عێراقییەوە و تۆبهاوێژەکەش
هیچ هاوشێوەیەکی نییە لە تەواوی جیهاندا.