سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی عێراق سیناریۆی دوای دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر ئاشکرا دەکات

PM:10:12:12/06/2022

4268 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سیادە رایگەیاند، حکومەتەکەی کازمی دەمێنێتەوە و پەڕلەمان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.


ئەمرۆ یەکشەممە، میشعان جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سیادە لە تویتەری خۆی سیناریۆی دوای دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر ئاشکرا کرد و دەڵێت، حکومەتەکەی کازمی دەمێنێتەوە و پەڕلەمان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ئاماژەی بەوەدا، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، مەقتەدا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندووە کە پەرلەمانتارەکانی رەوتەکەی دەستلەکاردەکێشنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەرکردنی هەڵەکاکانی سیستمی سیاسی لە عێراقدا پێویستییەکی نیشتیمانییە و دەبێت هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە نیشتیمان هەیە کاری بۆبکەن.

دەشڵێت، "ئێمە لەو پێناوەدا بەردەوامدەبین لە گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، موقەتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر نامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری کردووە تیایدا هاتووە، پێویستە سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر، برای بەرێزم حەسەن عەزاری نامەی دەستلەکارکێشانەوەی براو خوشکانمان لە فراکسیۆنی سەدر پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن.

دوابەدوای داواکارییەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە ئەندمانی فراکسیۆنی سەدر بۆ پێشکەشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی قەبوڵکرد و واژۆی لەسەرکرد.













گەلەری