چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتوەوە رێگا بە هاتنی بەنزینی بازرگانی عێراق دەدرێت بۆ هەرێم. هاوکات، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "كارئاسانیمانكردووە بۆ ھاوردەكردنی بەنزین بە كوالێتی باش بۆ سلێمانی و كاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخ دروست دەكات".
ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتوەوە رێگا بە هاتنی بەنزینی بازرگانی عێراق دەدرێت بۆ هەرێم و بازرگانان دەتوانن بەنزین هاوردەی بازاڕەکانی هەرێمی بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، چاوەروان
دەکرێت لە هەفتەی داهاتوەوە نرخی بەنزین لە هەرێم دابەزێت.
ئەو چاوگە ئەوەشی
خستووەڕوو، لە هەفتەی داهاتوەوە حکومەتی عێراق بڕی بەنزینی ٦٩٠ دیناری زیاتر دەکات
و بەمەش وێستگەیەکی زیاتر لە شارەکانی هەریم دەکرێنەوە.
وتیشی، بە هاتنی بەنزینی
بازرگانی و ٦٩٠دنیار بۆ هەرێم نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
هاوکات، قوباد تاڵەبانی
جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "كارئاسانیمانكردووە بۆ
ھاوردەكردنی بەنزین بە كوالێتی باش بۆ سلێمانی و كاریگەری لەسەر دابەزاندنی
نرخ دروست دەكات".
ئەمەلەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە
رێکەوتی ٧ی ٦ ی٢٠٢٢، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا
رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە بەنزینی ٦٥٠ دیناری لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک
دابەش دەکەن.
وتیشی، تەنکەرێک بەنزین دەنێرنە
بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیی و وەزیر و فەرمانبەرەکانیان
بەنزین بە هەرزان وەربگرن.
دوابەدوای دابەشکردنی بەنزینی
٦٥٠ دیناری نەوەی نوێ لە سلێمانی و هەڵەبجە، حکومەتی هەرێم لەماوەی کەمتر لە ٢٤
کاتژمێردا ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی ٦٩٠ دیناری عێراقییان دابەشدەکرد بۆ
٦٠ بەنزینخانە زیاد کرد.
بەنزینە هەرزانەکەی نەوەی نوێش
لە سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە و کەلار و
کۆیە و قەڵادزێ دابەشکراوە.
گۆران لوقمان – سلێمانی