دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە باراناوی بێت. هاوکات، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، "پێشبینیدەکرێت لەم هەفتەیەدا کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاریی بەسەر دابێت و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری باران بارین ههیه".
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی هەرێم هەوراوی تەواو و نیمچە هەور دەبێت و بارانێکی کەم دەبارێت و دواتر دەبێتە بارانی بەخوڕ و پلەکانت گەرماش بەراورد بە رۆژی پێشتر چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی سێشەممە،
ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و هەندێجار هەوری تەواو دەبێت و بارانێکی کەم دابارێت و
دواتر دەبێتە بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی
رۆژی پێشتر دەبێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی
کەشناسی، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە
جیاجیاکاندا بارانێکی کەم دەبارێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزمدەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی
پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو
و لە دوانیوەڕۆوە لەبەشی خۆرئاوای هەرێم
باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
هەروەها، فەرمانگەی میدیا
و زانیاری حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دیلان رواندزی
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینیدەکرێت لەم هەفتەیەدا کەشوهەوای هەرێم
گۆڕانکاریی بەسەر دابێت و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری باران بارین ههیه.
ئاماژەی ئەوەشداوە، "کاریگەریی
نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور بۆ سەر ناوچەکەمان درێژ دەبێتەوە و ئەمەش وا دەکات لە
ماوەى کاریگەریى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى
تەواو".
دیلان رواندزی دەشڵێت، لەگەڵ
هاتنى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە پێشبینی دهكرێت رۆژى دووشەممە لە بەشێک له ناوچە جیاجیاکان
نمە باران ببارێت و ڕۆژى سێشەممە کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر دەبێت و
باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەورە تریشقەشی لهگهڵ دەبێت و پلەکانى
گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە
و گەیاندن باسی لەوەشکردووە، رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە بەردەوام
دەبێت و نمە باران دەبارێت و هەندێ کات ئەگەرى شەستە باران و لێزمە بارانى کورت خایەن
هەیە و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات، پێشبینی دەکرێت شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کاریگەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە کۆتایی
بێت.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی
هەرێمیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی دوو شەممە لە زۆرێک لە شارەکانی
هەرێمی کوردستان، ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى نمە باران لە هەندێ کات و هەندی ناوچەدا بوونی دەبێت، دەشڵێت،
"لە شەودا ئەگەرى نمە باران زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ
دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزن.