خشتە.. سبەینێ قۆناغى 16ى جامى شا دەستپێدەکاتەوە

PM:04:52:18/01/2022

820 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە جامى شاى ئیسپانیا، سۆسیداد و ئەتلەتیکۆ ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و پێنجشەممەش ڕیاڵ و بەرشەلۆنە بەدواییەکدا یارى دەکەن.

لە درێژەى یارییەکانى قۆناغى 16ى جامى شاى ئیسپانیا، سبەینێ کاتژمێر 11ى شەو، یانەى ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگاى ئەنویتا، میواندارى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.

پێنجشەممەش دوایین دوو یارى قۆناغەکە بەڕێوەدەچن، کاتژمێر نۆى شەو، یانەى ڕیاڵ مدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى ئیلچى یارى دەکات.

لە کاتژمێر 11شدا، یانەى بەرشەلۆنەى هەڵگرى نازناوى جامەکە، لە یاریگاى سان مامیس، دەبێتە میوانى یانەى ئەتلەتیک بلباو.

بەرشەلۆنە زۆرترین جار نازناوى جامى شاى ئیسپانیاى بەدەستهێناوە، کە 31 نازناوە و بلباویش بە 23 نازناو لە پلەى دووەمدایە، ڕیاڵیش لە پلەى سێیەمدایە و 19 نازناوى هەیە.

گ . ف