PM:04:55:16/01/2022
4536 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دواى یارییەکەیان
بەرامبەر خانەقین، هێرشدەکرێتە سەر شاندى یانەى بابان و نزیکەى چوار یاریزانى
برینداردەبن.
لە هەفتەى دەیەمى
خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان، یانەى خانەقین لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى
بابانى کرد و یارییەکەش بەیەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
شاندى یانەى بابان
دواى تەواوبوونى یارییەکە و لە کاتى بەجێهێشتنى شارى خانەقیندا لەلایەن چەند
کەسێکەوە بە بەرد هێرشدەکرێتە سەریان.
سەرچاوەیەک لە
یانەى بابان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، بەهۆى هێرشەکانى سەر یانەکەیان نزیکەى چوار
یاریزانیان برینداربوون و بەهاوکارى ناوبژیوانانى یارییەکە یاریزانە پێکراوەکانیان
بۆ نەخۆشخانەى تەوارى کەلار گواستووەتەوە.
گ . ف