رۆما هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی دیبالا دەدات

PM:04:56:26/04/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆما هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی دیبالا دەدات ئەوەش دەبێت هۆی بێهیواکردنی یانە گەورەکان.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی رۆمای ئیتاڵی هەنگاوەکانیان دەستپێکردوە بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەیان.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانەکەی پایتەختی رۆما هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەیان.

دەشڵێت، گرێبەستی دیبالا لەگەڵ رۆما لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتاییدێت بەڵام بە پێی خاڵی ناو گرێبەستەکە دەتوانێت لە هاوینی ئەمساڵدا بەرامبەر بڕی تەنیا 12 ملیۆن یۆرۆ بچێتە یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا کە ئەوەش نرخێکی زۆر کەمە و هەموو یانەیەک دەتوانێت ئەو یاریزانەی پی بگوازێتەوە.

رونیشیکردەوە، یانە ئیتاڵیەکە ئامادەن مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە شەش ملیۆن یۆرۆوە بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆ زیاد بکەن لەگەڵ پێدانی پاداشت بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لە کاتی بردنەوەی نازناو یانە خەڵاتەکان.

دوپاتیشیکردووەتەوە، دانێکی دی رۆسی راهێنەری گورگەکانی ئیتاڵیا داوای لە یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێبکەنەوە کە ئەوەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کە ئامانجیان گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە لە مێرکاتۆی هاوینەدا.

خ . ک