ریاڵ نزیکە لە دوو یاری گرنگ و بێلینگهام و رۆدریگۆش نەخۆشن

PM:01:31:25/04/2024

384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدید نزیکە لە دوو یاری گرنگ و بێلینگهام و رۆدریگۆش تووشی نەخۆش بوونە و نازانرێت کەی دەگەڕێنەوە.

ڕیال بە شکستپێهێنانی مان سیتی توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، لەگەڵ بردنەوەکەشیان بەرامبەر بەرشەلۆنە، چانسی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگایان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکرد.

ئێستا کوڕانی کارلۆ ئەنچیلۆتی گەیشتوونەتە سەختترین قۆناغی ئەم وەرزە و لەم هەفتەیەشدا دەبێت لە خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕیال سۆسیداد ببنەوە و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر بایرن میونشن یاری دەکەن.

مێرەنگی پێویستی بە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک هەیە بۆ یەکلایکردنەوەی نازناوی لالیگا و هیوادارن بتوانن بەسەر سۆسیداددا زاڵ بن تا بە ڕۆحێکی باشەوە بچنە ناو یاریگاوە بەرامبەر یاریزانەکانی تۆماس توخێل، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ڕۆژێک ماوە بۆ یارییەکەی سۆسیداد هەواڵێکی ناخۆش گەیشت بە ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکە.

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ڕیلیڤۆی ئیسپانی نوسیویەتی، بێلینگهام لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ڕیال مەدرید بەهۆی کێشەی هەرس و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و گەدەیەوە ئامادەنەبوو، هەروەها ڕۆدریگۆش بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە نەیتوانی یاوەری یاریزانانی دیکەی ئەم تیپە بکات.

تا ئێستا دیار نییە ئەو دوو یاریزانە لە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دەبن بۆ یارییەکەی سبەی شەو یان نا، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئامادەبن بۆ یارییە سەختەکەی بەرامبەر بایرن میونشن کە شەوی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.