زلهێزێکی تر زیادبوو بۆ گواستنەوەی گویمارێش

PM:04:01:26/04/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوکاسڵ لاری نییە لە فرۆشتنی گویمارێش و یاریزانەکەش لەلایەن سیتی و ئارسناڵ و پاریسەوە کێبڕکێی گواستنەوەی دەکرێت.

ئاستە نایابەکەی گویمارێش لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای وەک مانچستەر سیتی و ئارسناڵی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و باس لەوەش دەکرا کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە ئامادەن بۆ دانوستاندن بۆ فرۆشتنی ئەستێرەکەیان.

پێش ئەمەش چاوەڕوان دەکرا ئەم یاریزانە بەردەوام بێت لە ئامادەبوونی لە خولی ئینگلیزی و پەیوەندی بە یەکێک لە دوو یانەی سیتی ئارسناڵەوە بکات، بەڵام ئێستا وا دیارە ئەم دوو یانە گەورەیە ڕکابەرێکی جدی و بەهێزیان بۆ پەیدا بووە ئەگەری هەیە یاریزانەکە رابکێشێتە دەرەوەی وڵاتەکە.

ڕۆژنامەی تۆک سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان بە دانوستان لەگەڵ نوێنەرانی ئەستێرە بەرازیلیەکە کردووە و هیوادارن لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بگەنە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی.

سەرچاوە نزیکەکانی یاریزانەکەش جەخت لەوە دەکەنەوە کە برۆنۆ گویمارێش ئارەزووی یاریکردن دەکات لە چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو، بەپێی ئەوەی خۆی ئارەزووی رۆیشتنی هەیە و نیوکاسڵیش ئامادەیە بیفرۆشێت چاوەڕی دەکرێت یاریزانەکە وەرزی داهاتوو بچێتە یانەیەکی گەورەی ئەوروپا.