ڤیدیۆ.. لە تۆپى دەستى ئەوروپا دانیمارک و ئیسپانیا براوەبوون

PM:12:35:16/01/2022

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپى دەستى ئەوروپا، دانیمارک بەجیاوازى 11 گۆڵ لە سلۆڤینیاى بردەوە و ئیسپانیاش سەرکەوتنى بەسەر سویددا تۆمارکرد.

لە قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى تۆپى دەستى ئەوروپا و لە کۆمەڵەى یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى دانیمارک و سلۆڤینیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

دانیمارک کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بەجیاوازى 11 گۆڵ و بەئەنجامى 34 گۆڵ بەرامبەر بە 23 گۆڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.

لە یارییەکى کۆمەڵەى پێنجەمیشدا، هەڵبژاردەى ئیسپانیاى هەڵگرى نازناوەکە، بەرامبەر هەڵبژاردەى سوید یاریکرد و بەجیاوازى چوار گۆڵ و بەئەنجامى 32 گۆڵ بەرامبەر بە 28 گۆڵ یارییەکەى لە سوید بردەوە.

هاوکات هەڵبژاردەى ڕوسیا بەجیاوازى تاکە گۆڵێک لە هەڵبژاردەى نەرویجى بردەوە و هەڵبژاردەى سڕبیاش بەجیاوازى سێ گۆڵ بە هەڵبژاردەى کرواتیا دۆڕا.

ئیسپانیا دوو ساڵە لەسەریەک نازناوى جامى تۆپى دەستى ئەوروپا بەدەستدەهێنێت و سویدیش زۆرترین جار بووە بە پاڵەوان، کە چوار جارە و فەڕەنساش بە سێ جار لە پلەى دووەمدایە.

گ . ف