خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ بردیەوە و پێشەنگە

AM:12:13:13/09/2026

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سەندەرلاندی بردەوە.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی ئارسناڵ و سەندەرلاند بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم ململانێیەکی توندی تاکتیکی لە نێوان هەردوو یانەدا بەخۆیەوە بینی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا یارییەکە لوتکەی درامای بەخۆیەوە بینی؛ لە خولەکی 56دا سەندەرلاند دەرفەتێکی زێڕینی لەدەستدا کاتێک ئینزۆ لی فی لێدانێکی سزای بەفیڕۆدا، ڕاستەوخۆ دوو خولەک دواتر و لە خولەکی 58دا برۆنۆ گیوماریش گۆڵێکی نایابی بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد و تیمەکەی پێشخست.

لە خولەکەکانی کۆتایی تایمی دووەمدا، مانداڤای یاریزانی سەندەرلاند بە کارتی سۆر دەرکرا و لێدانێکی سزا بەخشرایە ئارسناڵ، کە بوکایۆ ساکا بە سەرکەوتوویی گۆڵی دووەمی پێ مۆر کرد.

سەرەنجام ئارسناڵ یارییەکەی بە ئەنجامی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە، بەم ئەنجامەش سێ خاڵی تری بەنرخی لە پریمەرلیگدا بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگیی گرتووە.