لە خولی سعودیە نەسڕ دوو خاڵی لەدەستدا

PM:11:03:12/09/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیەدا نەسڕ ڕووبەڕووی کۆسپ بووەوە و بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بەرامبەر خەلیج یەکسان بوو.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەفتەی حەوتەمی لە خولی سعودیەدا، هەردوو یانەی نەسڕ و خەلیج ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.

تایمی یەکەم ململانێیەکی توندی بەخۆیەوە بینی و کات بۆ کۆتایی هاتنی تایمەکە دەچوو بەڵام، لە خولەکی 45دا ماسکاریل گۆڵی پێشەنگی بۆ خەلیج تۆمارکرد و تایمی یەکەم بە پێشکەوتنی خەلیج کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، فشارەکانی نەسڕ بۆ هێنانی گۆڵی کسانبوونەوە بەردەوام بوون تا لە خولەکی 72دا عەبدولڕەزاق حەمدەڵا توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ نەسڕ تۆمار بکات.

تیمەکەی نەسڕ هەوڵی زۆریان دا بۆ بەدەستهێنانی گۆڵی سەرکەوتن، بەڵام بەرگری خەلیج پارێزگاری لە ئەنجامەکە کرد تا فیکەی کۆتایی.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی هات، بەم ئەنجامە، نەسڕ بە 13 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی جێگیر بوو، لە بەرامبەردا خەلیج بە پێنج خاڵ لە پلەی 12یەمی ڕیزبەندییەکەدا مایەوە.