ئینریکی: شێوازی خۆمان ناگۆڕن

PM:09:44:12/09/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی جەختیکردەوە شێوازی خۆیان ناگۆڕن و دەجەنگن لەپێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان پێش یارییەکەیان بەرامبەر برێست وتی: برێست ڕکابەرێکی ڕێکخراو و سەختە، پێویستمان بە بەرزترین ئاستی سەرنجدان هەیە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەین و سێ خاڵەکە بەدەستبهێنین.

دەشڵێت: فەلسەفەی ئێمە نەگۆڕە،خاوەندارێتیکردنی تۆپ، گوشاری بەردەوام و دروستکردنی هەلی گۆڵکردن، دەبێت لە ڕووی بەرگرییەوە زۆر بەئاگابین بەرامبەر هێرشە خێراکانیان.

وتیشی: هەموو یاریزانەکانم ئامادەیییەکی باشیان هەیە، ئێمە وەک یەک گرووپ کار دەکەین و متمانەی تەواوم بە توانای یاریزانەکانم هەیە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاریپێکردن لە پاریس هەمیشە وورەیەکی زیادەمان پێدەبەخشێت، هیوادارن نمایشێکی جوان پێشکەشی هاندەرانیان بکەن و سەرکەوتن تۆمار بکەین.