جامی سینسیناتی.. تیستیپاس و سۆنیگۆ گەیشتنە قۆناغی دووەم

AM:09:05:15/08/2026

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی سینسیناتی تیستیپاس و سۆنیگۆ گەیشتنە قۆناغی دووەم و دیمیترۆڤ ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی سینسیناتی کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییەکانی ماستەرز، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بەرامبەر ڤالنتین رۆیەری فەرەنسی یارییکرد.

لە یارییەکەدا کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی تیستیپاس کۆتاییهات.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەرچەندە ڤالنتین هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی تیستیپاس کۆتاییهات و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری رووبەڕووی سباستیان بایزی ئەرجەنتینی بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند، سۆنیگۆ و کۆڤاسیڤیچ لە چانگ و خاچانۆڤیان بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە تیستیپاس و سۆنیگۆ و کۆڤاسیڤیچ و سباستیان بایز سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی جامەکە بەدەستهێنا، دیمیترۆڤ و ڤالنتین و خاچانۆڤ و چانگ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک