لە خولی ئینگلتەرادا تۆتنهام دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

PM:09:26:12/09/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرادا تۆتنهام دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا و بەرامبەر ئیڤەرتۆن بەبێ گۆڵ یەکسانبوو.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلتەرادا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی ئیڤەرتۆن کرد.

تایمی یەکەم بە باڵادەستیی تۆتنهام دەستی پێکرد، بەڵام هەردوو تیمی میوان و خاوەن ماڵ هەلی زۆری گۆڵکردنیان لەدەستدا.

بەرگری و گۆڵپارێزانی هەردوو یانە ڕێگرییان لە تۆمارکردنی گۆڵ کرد و ئەم تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، گوشارەکانی تۆتنهام بۆ بەدەستهێنانی گۆڵی سەرکەوتن بەردەوام بوو، لە بەرامبەردا ئیڤەرتۆن بە هێرشی پێچەوانە مەترسی دروست دەکرد، بەڵام هیچ کام لە هەلەکان نەکرانە گۆڵ.

سەرەنجام یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و خاڵەکانی یارییەکەیان بەش کرد، بەم ئەنجامە، ئیڤەرتۆن بە 6 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیدایە، لە بەرامبەردا تۆتنهام تەنها 2 خاڵی هەیە.