نامۆ فازڵی شکستی هێنا و نەگەیشتە یو ئێف سی

PM:12:51:19/08/2026

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نامۆ فازڵی شەڕکەری کورد بەرامبەر بریتۆی بەڕازیلی شکستی هێنا و نەگەیشتە یو ئێف سی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی هەشتا و هەشتی زنجیرەی داواکارانی دەنا وایت بۆ ڕێگەخۆشکردن بەرەو ڕێكخراوی یو ئێف سی، نامۆ فازڵی زۆرانباز و شەڕکەری کورد ڕووبەڕووی کایک بریتۆی بەرازیلی بووەوە لە یارییەکی تێکەڵەی هونەرەکانی جەنگ.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە کە لە هۆڵی مێتا ئەیپێکس بەڕێوەچوو دوای شەڕەقسە و ململانێیەکی بەهێزی نێوان هەردوو زۆرانبازەکە هات بەڵام لە جەولەی سێیەمدا و لە چاوتروکانێکدا بریتۆ توانى بە لێدانێکی بەهێزی دەستی ڕاست لە چوارچێوەی دوازدە چركەی سەرەتای تایمەکەدا بە نۆکئاوت لە نامۆ فازڵ بباتەوە.

فازڵی تەمەن 29 ساڵ کە پێشتر هەشت سەرکەوتنی یەکبەدوایەکی لە کارنامەکەیدا تۆمارکردبوو و بەهۆی بەشداریکردنی لە نێتفلێکس ناوبانگێکی جیهانیی دروستکردبوو تووشی دووەم شکستی کاروانی وەرزشیی خۆی هات؛ لە بەرامبەردا بریتۆ توانی سێیەم سەرکەوتنی بەردەوامی خۆی لەگەڵ چوونە نێو یو ئێف سی مسۆگەر بکات.