ئەمشەو یاریگای نەورۆز دەبێتە شانۆی ئاهەنگی دەستپێکی خولی عێراق

PM:12:50:14/08/2026

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو یاریگای نەورۆز دەبێتە شانۆی ئاهەنگی دەستپێکی خولی عێراق و یانەکەش رووبەڕووی قوەجەویە دەبێتەوە.

ئەمشەو وەرزێکی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکات و بۆ یەکەمجاریش ئاهەنگی دەستپێکی خولەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەجێت لە یاریگای نەورۆز.

لە ئاهەنگەکەدا چەندین کەسایەتی بەشدار دەبن بەتایبەت یونس مەحمودی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ چەندین کەسایەتی کورد و یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق.

دواتریش لە کاتژمێر نۆ و 30 خولەک یانەی نەورۆز کە خاوەن یاریگایە لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی قوەجەویەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە دەبێتەوە.

بۆ ئەم یارییە سەرجەم بلیتەکان فرۆشراون و ژمارەیەکی زۆر هاندەر لە یاریگادا ئامادەییان دەبێت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی خولەکە و دواتریش بۆ بینینی یارییەکە لە یاریگادا.

خ . ک