PM:12:29:18/08/2026
416 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی سینسیناتی زڤیرێڤ بە بردنەوە لە
تێرنێس گەیشتە قۆناغی چوارەم و لیچکا ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی
سینسیناتی بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر تێرنێس ئاسمانی
فەرەنسی یارییکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و
کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، تێرنێس هەوڵی
یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی زڤیرێڤ
کۆتاییهات.
سەرەنجام زڤیرێڤ دوای دوو کاتژمێر و نۆ
خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چوارەم
بەدەستهێنا، تێرنێس ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، جێری لیچکای چیکی
رووبەڕووی ئارسەر فیلسی فەرەنسی بووەوە و بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە
یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد، یاکوب مێنچێک و تۆمی پاول گەیشتنە قۆناغی
چوارەم.
خ . ک