AM:12:11:13/09/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیادا ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڕایۆ ڤایێکانۆی بردەوە.
لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیادا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ڕایۆ ڤایێکانۆ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە لە یاریگای سانتیاگۆ.
تایمی یەکەم بە هێرشی بەهێز و تۆفانەکانی ڕیاڵ مەدرید دەستی پێکرد؛ لە خولەکی 14دا کیلیان مباپێ بە لێدانی سزا گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، تەنیا سێ خولەک دواتر و لە خولەکی 17دا کارێراس گۆڵی دووەمی زیاد کرد، و لە خولەکی 35دا جود بێلینگهام گۆڵی سێیەمی مۆر کرد تا تایمی یەکەم بە باڵادەستی ڕەهای ڕیاڵ مەدرید کۆتایی بێت.
لە تایمی دووەمدا، ڕایۆ ڤایێکانۆ هەوڵی کەمکردنەوەیجیاوازییەکەی دا و لە خولەکی 51دا سێرخیۆ کەمێلۆ گۆڵێکی بۆ تۆمارکردن.
پاشان ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بوو لە بەڕێوەبردنی یارییەکە لە سودی خۆی تا لە خولەکی 90دا کیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی ڕیاڵ مەدریدی مۆر کرد.
سەرەنجام ڕیاڵ مەدرید یارییەکەی لە سوودی خۆی یەکلایی کردەوە، بەم ئەنجامەش سێ خاڵی تری بەنرخی لە لالیگادا خستە خەرمانی خۆیەوە و بە 12 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.