لە خولی ئیتاڵیادا ئەی سی میلان شکستی گۆڕی بۆ یەکسانبوون

PM:08:57:12/09/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیادا ئەی سی میلان شکستی بە یەکسانبوون گۆڕی و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەگەڵ لازیۆدا یەکسان بوو.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیادا، یانەی لازیۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی ئەی سی میلان کرد.

تایمی یەکەم بە هێرش و باڵادەستیی لازیۆ دەستی پێکرد؛ لە خولەکی 10دا ماتێو کانسیلێری گۆڵی پێشەنگی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

فشارەکانی لازیۆ بەردەوام بوون تا لە خولەکی 39دا تیجانی نۆسلین گۆڵی دووەمی مۆر کرد و ئەم تایمەش بە پێشکەوتنی لازیۆ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، ئەی سی میلان گەڕانەوەیەکی خێرای بەخۆیەوە بینی و لە ماوەی دوو خولەکدا یارییەکەی پێچەوانە کردەوە.
لە خولەکی 65دا دیێگۆ مۆرێرا گۆڵی یەکەمی بۆ میلان تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەم کردەوە، دواتر و لە خولەکی 67دا هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و یەکسانبوونەوەی بۆ ڕۆسۆنێری تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی هات، بەم ئەنجامە، لازیۆ خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ و بە کاتی کەوتە پێشەنگی ڕیزبەندی، لە بەرامبەردا ئەی سی میلان بە هەشت خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.