لە خولی سعودیە هیلال گۆڵبارانی تەعاونی کرد

PM:08:51:12/09/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال گۆڵبارانی تەعاونی کرد و بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لێێ بردەوە.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هەفتەی حەوتەمی خولی سعودیەدا، یانەی تەعاون لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی هیلال کرد.

تایمی یەکەم، بە باڵادەستیی تەواوی هیلال دەستی پێکرد؛ لە خولەکی 9دا ئۆلی واتکینز گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد.

دواتر گابرێل مارتینێلی لە خولەکی 18دا گۆڵی دووەمی زیاد کرد و لە خولەکی 43دا گۆڵی سێیەمی بۆ هیلال مۆر کرد، ئەم تایمەش بە پێشکەوتنی میوانەکان کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، هەژموونی هیلال بەردەوام بوو کاتێک لە خولەکی 50دا مارتینێلی گۆڵی سێیەمی خۆی و هاتریك و چوارەمی تیپەکەی تۆمارکرد. فشارەکان بەردەوام بوون تا لە خولەکی 53دا ئۆلی واتکینز گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی هیلالی نوسییەوە پاشان لە خولەکی 75دا سوڵتان مێندێش بە گۆڵی شەشەم کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.

سەرەنجام هیلال یارییەکەی لە سوودی خۆی یەکلایی کردەوە، بەم ئەنجامە، هیلال خاڵەکانی گەیاندە 18 خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی جێگیر بوو، لە بەرامبەردا تەعاون تەنیا بە 3 خاڵ لە ڕیزبەندییەکەدا مایەوە.