چامپیۆنز لیگ.. مان سیتی بە دوو گۆڵی هالاند لە پۆرتۆی

AM:12:11:09/09/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ مان سیتی بە دوو گۆڵی هالاند لە پۆرتۆی بردەوە و دۆرتمۆندیش شکستی بە ڤیاڕیاڵ هێنا.

​لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی پۆرتۆی پورتوگالی.

​لە تایمی یەکەمدا مانچستەر سیتی باڵادەست بوو و چەندین هێرشی برد بۆ سەر گۆڵی ڕکابەرەکەی، بەڵام سەرەڕای دروستکردنی مەترسی و هەوڵە بەردەوامەکان، بەرگری پۆرتۆ خۆی ڕاگرت و ئەم تایمە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

​لە تایمی دووەمدا سیتی بە گڕوتینێکی زیاترەوە گەڕایەوە؛ ڕاستەوخۆ لە خولەکی 47دا ئارلینگ هۆلاند گۆڵی پێشەنگی بۆ تیمی میوان تۆمارکرد. دواتر و لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراودا هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەکەی تۆمارکرد و سەرکەوتنی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی مسۆگەر کرد.
لە یارییەکی تریشدا، بۆرووسیا دۆرتمۆند بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە ڤیاڕیاڵ هێنا.