ماک ئالیستەر: دڵتەنگم بە هەڵوێستی لیڤەرپول

PM:10:53:08/09/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماک ئالیستەر دوپاتیکردەوە دڵتەنگە بە هەڵوێستی لیڤەرپول بەرامبەری بەڵام هەمیشە دڵسۆزی یانەکەیە.

ئەلێکسیس ماک ئالیستەری ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپوول، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ، ڕوونی کردەوە کە لە بڕیاری یانەکە بۆ درێژنوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر خەمبار بووە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمە کاریگەری لەسەر دڵسۆزیی لە مەشق و یارییەکاندا دروست ناکات.

ماک ئالیستەر ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای هەبوونی پێشنیاری تر لە هاویندا، بڕیاری مانەوەی داوە چونکە لیڤەرپوول بە یانەی دروستی خۆی دەزانێت و سەرسامە بە شێوازی کارکردنی ئاندۆنی ئیراولای ڕاهێنەر.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە جەختی لەوەش کردەوە کە دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و هیواخوازە بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز کارگێڕیی یانەکە پەشیمان ببکاتەوە، لە کاتێکدا داوای لە هاندەران کرد نیگەران نەبن چونکە ئامانجی سەرەکییان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەی ئەتلەتیکۆ و بەردەوامیدانە بە بردنەوەی نازناوەکان.