سیمیۆنی: ئالڤارێز یەدەگ دەبێت

PM:11:35:08/09/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی دوپاتیکردەوە ئالڤارێز یەدەگ دەبێت و یاریزانە نوێیەکانیشی پێویستیان بە گونجانی زیاترە.

دیێگۆ سیمیۆنیی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، پێش ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنز لیگ، ڕوونی کردەوە کە یانەکەی لە قۆناغی بونیادنانەوەدایە بەهۆی هاتنی چەندین یاریزانی نوێوە و ئامانجی سەرەکییان دروستکردنی هاوسەنگییە.

سیمیۆنی ئاماژەی بەوە دا کە جولیان ئالڤارێز یاریزانێکی خاوەن توانای بەرزە بەڵام بۆ ئەم یارییە وەک یاریزانی یەدەگ بەکاری دەهێنێت، هەروەها دوورکەوتنەوەی ئەلێکساندەر سۆرلۆسی بەهۆی ئامادەنەبوونی جەستەیییەوە پشتڕاست کردەوە.

ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ ستایشی ئاستی لیڤەرپوولی بە ڕاهێنەرایەتیی ئاندۆنی ئیراولا کرد و جەختی لەوەش کردەوە کە سەرەڕای شکستی یاریی پێشوویان لە لا لیگا بەرامبەر ئاتلەتیک بلباو، گەیشتن بە یاریی کۆتایی لە یاریگای خۆیان ئامانجێکی گەورەیە و هەوڵ دەدەن بە تەرکیزێکی بەرزەوە لە ئانفێڵدەوە دەست پێ بکەن.