چامپیۆنز لیگ.. ریاڵ شکستی بە ئینتەر هێنا

AM:12:05:09/09/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ڕیاڵ مەدرید بە سەرکەوتن بەرامبەر ئینتەر میلان دەستیپێکرد و بێتسیش له لیلی بردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی ئینتەر میلانی بووەوە.

لە تایمی یەکەمدا مێرەنگێ دەستپێکێکی بەهێزی هەبوو؛ کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 14دا گۆڵی پێشەنگی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 23دا فێدێریکۆ ڤالڤێردی گۆڵی دووەمی زیادکرد، ئەو تایمەش بەو ئەنجامه کۆتایی پێهات.
 لە تایمی دووەمدا ئینتەر هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە چڕکردەوە و لە خولەکی 77دا لە ڕێگەی کارلۆس ئۆگستۆوە گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام تەواوی هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بێ ئاکام مایەوە و سەرەنجام ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر به گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.

بەم سەرکەوتنە، ڕیاڵ مەدرید یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی چامپیۆنز لیگی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی تریشدا، ریاڵ بێتس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیلی بردەوە.