جەیمس لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی سێریا بێ نزیک دەبێتەوە

PM:11:24:08/09/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جەیمس ڕۆدریگێز لە پەیوەندیکردن بە یانەی ئاڤێلینۆ نزیک دەبێتەوە کە لە سێریا بێ کێبڕکێ دەکات.

جەیمس ڕۆدریگێزی ئەستێرەی کۆڵۆمبی و پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێواری ئیمزاکردنی گرێبەستدایە لەگەڵ یانەی ئاڤێلینۆ 1912 لە خولی پلە دووی ئیتاڵیا کە لەژێر ڕاهێنەرایەتیی ئالێساندرۆ نێستای ئەفسانەی ئیتاڵیادایە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، جەیمس کە دوای جێهێشتنی یانەی مۆنتریاڵ ئیمپاكتی ئەمریکی بەبێ یانە مابووەوە، چووەتە دانوستانی پێشکەوتووەوە لەگەڵ نێستا و بەڕێوەبەرانی ئاڤێلینۆ و تەنها هەندێک وردەکاریی دارایی ماون تا گرێبەستەکەی بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.

ئاڤێلینۆ لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی ڕێزبەندیی سێری بی دێت و تەنها سێ خاڵ لە پالێرمۆی پێشەنگەوە دوورە، بۆیە گواستنەوەی جەیمس هێزێکی گەورە بە خەونی یانەکە دەبەخشێت بۆ گەڕانەوە بۆ سێریا ئەی.