پیکێ هێرشیکردە سەر ریاڵ مەدرید

PM:07:10:08/09/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیکێ دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە بەهۆی یاریی جوانەوە بردنەوە بەدەستدەهێنێت بەڵام ریاڵ مەدرید بەهۆی یارمەتی ناوبژیوانانەوە.

جیرارد پیکێی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە جارێکیتر بە لێدوانە سەرنجڕاکێشەکانی دەرکەوتەوە کە هێرشێکی زۆر دەکاتە سەر یانەی ریاڵ مەدرید و ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

پیکێ لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا دەڵێت، یانەی بەرشەلۆنە تەنها بە یەک رێگا بردنەوە بەدەستدەهێنێت ئەویش پێشکەشکردنی یارییەکی جوان و سەرنجراکێشە لە یاریگادا.

پیکێ دوپاتیکردەوە کە بەرشەلۆنە ناوبانگێکی زۆری هەیە بەهۆی ئەو تۆپی پێ خەیاڵییەی کە پێشکەشی دەکات ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی بە مافی خۆی چەندین نازناوی گەورە و دەستکەوتی نایاب بەدەستبهێنێ بەڵام کێشەکە ئەوەیە کاتێک بەرشەلۆنە دەبێتە پاڵەوان دەستبەجێ باسی ناوبژیوانان گەرم دەکرێتەوە لەلایەن لایەنێکەوە.

وتیشی، ریاڵ مەدرید ئەو یانەیەیە کە زۆرترین سودی لە هەڵەی ناوبژیوانان وەرگرتووە لە مێژوودا بە نمونەش یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر یۆڤانتۆس وە گۆڵەکەی سێرجیۆ رامۆس لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی 2014 بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید چونکە پێش دروستبوونی لێدانی سوچ ئۆفساید بوونی هەبوو.
خ . ک