PM:11:41:07/09/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن دڵنیانییە لە مانەوەی ئۆلیسێ بۆ ماوەیەکی زۆر و ریاڵ مەدریدیش چاودێری دەکات.
مایکل ئۆلیسێی ئەستێرەی فەرەنسی کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی بایرن میونشن بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئاستەبەرزەکەی و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بدات.
رۆژنامەی بێڵد رایگەیاندووە، لەنێو یانەی بایرن میونشن بە هیچ شێوەیەک بیر لەوە نەکراوەتەوە کە ئەو یاریزانە بفرۆشن بەرامبەر زۆرترین نرخ بەڵام ترسیشیان هەیە لەسەر داهاتووی.
بێڵد دەڵێت، بەرپرسانی یانە باڤاریەکە بەنیازن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا ئۆفەری نوێ پێشکەشی ئۆلیسێ بکەن بەرامبەر نوێکردنەوەی گریبەستەکەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە 2029 کۆتاییدێت.
ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای ئەوەش، کارگێڕی بایرن میونشن ترسیان لەوە هەیە کە ئەستیرە فەرەنسیەکەیان بە ئۆفەرەکەیان رازینەبێت و بیر لە چوون بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بکاتەوە کە ماوەی چەند مانگێکە چاودێری ئەو یاریزانە دەکات.
رونیشیکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا سەرەڕای هەواڵی چەندرۆژنامەیەک بەڵام بە هیچ شێوەیەک یانەی ریاڵ مەدرید ئۆفەری پێشکەشی بایرن میونشن نەکرد بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان لە کاتێکدا بەردەوام چاودێریشیان کردووە و یەکێکە لە خەونەکانی فلۆرینتینۆ پێرێز کە بیگوازێتەوە.
خ . ک