PM:11:23:07/09/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس دوپاتیکردەوە نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ بەدەستدەهێنن و بەرگری ئینتەریش بەهێزە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی یانەکەی رایگەیاند، ئەم وەرزە یانەکەی دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و نازناوەکە بەدەستدەهێنن.
ڤینیسیۆس وتی، یانەکەیان پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە و ئامادەن بۆ هەموو پاڵەوانێتییەک، دەمانەوێت نازناوی شانزەیەمی چامپیۆنز لیگ بۆ ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنین و ئەم وەرزە جیاواز دەبێت لە دوو وەرزی رابردوو.
وتیشی، یارییەکانی چامپیۆنز لیگ جیاوازی زۆریان هەیە و ریاڵ مەدریدیش باشترینە لەو بوارەدا، یانەکانی بەرامبەر هەموو کاتێک لە رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید دەترسن لە چامپیۆنز لیگ.
لەسەر یارییەکەی ئینتەر میلان، ڤینیسیۆس دەڵێت، ئینتەر یانەیەکی بەهێزە بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە چونکە بە پێنج بەرگریکار یارییدەکەن و شتەکان قورسدەکەن بەڵام ئێمە راهێنەرێکی نایابمان هەیە و ئامادەکاری تەواوی کردووە.
دوپاتیشیکردەوە کە دوو گۆڵەکەی لە یارییەکانی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ و بۆروسیا دۆرتمۆند گرنگترین گۆڵی بوون لە کاروانە وەرزشیەکەیدا و هەمیشە شانازیان پێوەدەکات.
خ . ک