PM:10:15:07/09/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ رایگەیاند هەرگیز میهرەبانی مۆرینیۆ لەبیرناکات و دەشیانەوێت باڵادەستی خۆیان بسەپێنن.
پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر رایگەیاند، دەیویست رۆژێک زیاتر پشوو بدەن پێش ئەم یارییە بەڵام خشتەکە بەو شێوەیە و قبوڵی دەکەن.
چیڤۆ دەڵێت، ئینتەر لە چەند ساڵی رابردوو دوو یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و یارییەکی کۆتایی یۆرۆپا لیگی دۆڕاندوە بەڵام گەیشتن بەم ئاستە و بەو سێ یاریی کۆتاییە کارێکی ئاسان نەبووە، ئێمە دەمانەوێت رکابەر بین نەک بیر لە نازناوەکە بکەینەوە لە ئێستاوە.
دەشڵێت، دەتوانین تەنها یاریی بە 16 یاریزان بکەین و بە دڵنیاییەوە سەرجەم 26 یاریزانەکە ناتوانرێت بەشداری پێبکرێت، سەرەکی و یەدەگەکانیش ئاستێکی نایابیان هەیە و ئەوەش لە سێ یاریی ئەم وەرزەدا سەلماندومانە.
چیڤۆ وتی، من لاسایی هیچ راهێنەرێک ناکەمەوە بەڵکو تەنها بە شێوازی خۆمان یارییدەکەین و دەمانەوێت باڵادەست بین لە یاریگادا، ئێستا سانتیاگۆ بێرنابیۆ جوانترە و دڵخۆشین لەم یاریگایەدا یارییدەکەین.
وتیشی، ریاڵ مەدرید یاریزانی نایابی هەیە و دەتوانن هەموو یانەیەک بکەنە بارودۆخی سەختەوە، هەرگیز میهرەبانی مۆرینیۆ لەبیرناکەم بەتایبەت کە لە بارودۆخێکی سەختدا یارمەتی منی داوە، چەندین ساتی جوانمان پێکەوە بەسەر بردووە.
خ . ک