لاوتارۆ: بەرامبەر یانەیەکی بەهێز یارییدەکەین

PM:10:35:07/09/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاوتارۆ دوپاتیکردەوە بەرامبەر یانەیەکی بەهێز یارییدەکەن و چامپیۆنز لیگیش ئامانجی هەموو یاریزانێکە.
لاوتارۆ مارتینێزی کاپتنی یانەی ئینتەر میلان پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید رایگەیاند، رووبەڕووی یانەیەکی بەهێز دەبنەوە بەڵام دەیانەوێت وەک یەک تیم و بە چەکێکی بەهێز بەرامبەریان یاریی بکەن.
لاوتارۆ دوپاتیکردەوە کە کیلیان مباپێ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان بەڵام بە باشترین شێوە ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەم یارییە، وەرزی رابردوو لە قۆناغەکانی سەرەتادا ماڵئاواییان کردووە بەڵام دەیانەوێت ئەم وەرزە ئینتەر تا دوایین قۆناغەکان ببەن.
دەشڵێت، گۆڵی زۆرم تۆمارکردووە بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە یارمەتی یانەکەم بدەم، لە یارییەکەی ناپۆلی بردنەوەیەکی گرنگمان بەدەستهێنا و زۆر یارییمان ماوە لەم وەرزەدا ئەنجامی بدەین.
ئاماژەی بەوەشدا، چامپیۆنز لیگ پاڵەوانێتییەکی گەورەیە و هەموو یاریزانێک خەونی پێوە دەبینێت، عەقڵیەتی ئەوەمان هەیە نازناوەکە بۆ ئینتەر بگەڕێنینەوە.
وتیشی، دەمانزانی رۆژێک هەواڵی وازهێنانی لیۆنێل مێسی دەبیستین و سوپاسم کرد بۆ هەموو ئەو دەستکەوتانەی بۆ ئەرجەنتین بەدەستیهێناوە، جولیان ئەلڤارێزیش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و پشتگیری دەکەم، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
خ . ک