لە خولی سعودیە هیلال بە نیۆم دۆڕا

PM:11:01:07/09/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال تووشی شکستێکی چاوەڕوان نەکراو هات دوای ئەوەی بە نیۆم دۆڕا.
لە هەفتەی شەشەمی خولی سعودیە، یانەی هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نیۆمی کرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی نیۆم کۆتاییهات، گۆڵەکانیش خالیدۆ کۆلیبالی بە هەڵە لە خۆیان و ئامادۆ کۆنێ تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا، هەوڵێکی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام نیۆم یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، هیلال بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە و نیۆم 12 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدایە.
خ . ک