PM:09:55:07/09/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیستی کرواتیا بۆ دوو یاریی نەیشنز لیگ راگەیەندرا و مۆدریچی 40 ساڵ بانگهێشتکراوە.
سلاڤین بیلیچی راهێنەری نوێی کرواتیا لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە نەیشنز لیگ بڵاوکردەوە کە لە 26 و 29ی ئەم مانگە رووبەڕووی چیک و ئیسپانیا دەبنەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە جارێکیتر لوکا مۆدریچی ئەستێرەی مێژووی ئەو هەڵبژاردەیە لە لیستەکەدا بوونی هەیە هەرچەندە تەمەنی 40 ساڵە و چاوەڕێ دەکرا واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت.
فیدراسیۆنی تۆپی کرواتیا رایگەیاندووە کە مۆدریچ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بیلیچی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان ئەنجامداوە و ئامادەیی خۆی بۆ یارییکردن بە درێسی وڵاتەکەیەوە دوپاتکردووەتەوە.
ئەو یاریزانە تا ئەم ساتە 202 یاریی بە درێسی کرواتیاوە ئەنجامداوە کە ئەوەش ئامارێکی مێژووییە لە تۆپی پێی ئەو وڵاتە، بەنیازیشە بەشداری یارییەکانی جامی یۆرۆی 2028 بکات.
خ . ک