ریزبەندی بەنرخترین یانەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

PM:12:09:05/09/2026

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید لە پیشەنگی بەنرخترین یانەکانی جیهاندایە و بەرشەلۆنەش چووە پلەی دووەم.

گۆڤاری فۆربێس نوێترین ریزبەندی گرانترین یانەکانی جیهانی بڵاوکردەوە کە ریزبەندییەکە لەسەر بنەمای ئاماری دارایی کۆتایی دوو وەرزی رابردووە لە هەموو رووەکانەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید پارێزگاری لە پێشەنگی بەنرخترین یانەکانی جیهان کردووە بە شێوەیەک کە بەهاکەی نۆ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلارە و جارێکیتر پاریزگاری لە پێگەکەی کرد.

بەهای یانەی بەرشەلۆنەش بۆ حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە و چووەتە پلەی دووەم دوای ئەوەی کە یاریگای کامپ نۆ کرایەوە و ئێستا بۆ هەر یارییەکە 62 هەزار هاندەر ئامادەدەبێت کە ئەوەش کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دارایی ئەو یانەیە.

بە پێی گۆڤارەکە بێت بەهای یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی حەوت ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆیە و دابەزی بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە، هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوڵ و پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن لە پلەکانی جوارەم تا شەشەمدان، بەدوای ئەوانیش یانەکانی مانچستەر سیتی و ئارسناڵ و چێڵسی و تۆتنهام دەبینرێن.

خ . ک