AM:11:13:05/09/2026
48 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان لە کارێکی بە کۆمەڵەدا
گرێبەستی ئینریکی راهێنەر و پێنج یاریزانی نوێکردەوە.
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە فەرمی
و بە شێوازێکی نوێ چەندین گرێبەستی لە یانەکەیدا نوێکردەوە کە ئەوەش یەکەمجارە بەو
شێوازە یانەیەکەک ئەو کارە بکات.
یانە فەرەنسیەکە لە کەمترین ماوەدا
گرێبەستی هەریەکە لە لویس ئینریکی راهێنەر و پێنج یاریزانی تری راگەیاند ئەوەش
لەپیناو بەردەوامیدان بەو پرۆژەیەی کە دەستیان پێکردووە.
ئامەژەیان بەوەشداوە کە گرێبەستی ئینریکی
راهێنەری ئیسپانی یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2030 نوێکردووەتەوە و متمانەی زۆریان
پێیەتی و دەسەلاتی تەواویان پێداوە و دڵنیان سەرکردایەتی یانەکەیان دەکات بۆ
نازناوی زیاتر.
جگە لەوەش رایانگەیاند کە گرێبەستی
هەریەکە لە جواو نێڤێسی ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی و ویلیان پاچۆی بەرگریکار و لویس
بیراڵدۆ و مایولو تا هاوینی 2031 نوێکردووەتەوە.
وە هەروەها گرێبەستی فابیان رۆیزی
ئەستێرەی ئیسپانی یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2028 نوێکردووەتەوە بەوەش پرۆژەی
یانەکەیان بۆ چەندین ساڵیتر بەردەوام دەبێت بە بوونی چەندین ئەستێرەی گەورەی تۆپی
پێ.