ئیراولا: پێویستمان بەم بردنەوەیە بوو

AM:10:07:05/09/2026

40 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیراولا دوپاتیکردەوە پێویستیان بەم بردنەوەیە بووە و ئیزاک یارمەتی زۆریان دەدات.

ئەندۆنی ئیراولای راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ دوای بردنەوەیان لە ئێپسویچ تاون رایگەیاند، کارێکی خەیاڵیان کردووە و پێویستیان بەم بردنەوەیە بوو جگە لەوەش هەموو شتێکی خۆیان بە خاوێنی پاراست.

ئیراولا وتی، ئێمە بە بەهێزیەوە دەستمان پێکرد و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە دوو گۆل تۆماربکەین بەڵام لە تایمی دووەمدا فشارەکانمان کەمکردەوە سەرەڕای ئەوەش نەمانهێشت یانەی بەرامبەر هەلی گۆڵ تۆمارکردنی هەبێت.

وتیشی، ئەلیکساندەر ئیزاک یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە و ئەو کارە دەکات کە پێویستمانە، یاریزانێکی ژمارە نۆی مەترسیدارە بەڵام جگە لە تۆمارکردنی گۆڵ یارمەتی هاوڕێکانیشی دەدات.

دەشڵێت، هەر یاریزانێکی بەرگریکار کاتێک شانبەشانی ڤێرجیل ڤان دایک یارییدەکات هاوشێوەی ئەوەیە کە شاگردێک لە وەستاکەیەوە فێری ئیشەکە دەبێت، دڵخۆشم بەو کارانەی کە هێڵی بەرگری کردیان.

رونیشیکردەوە، ماک ئەلیستەر ئەستێرەیەکی زۆر زیرەکە و پێویستە لە پێکهاتەدا بوونی هەبێت، برادلی بارکۆلاش چەند خولەکێک هەلی پێدرا و لە یارییەکانی داهاتوودا زیاتر یارییدەکات.

خ . ک