مۆرینیۆ: دۆڕان بە شێکە لە تۆپی پێ

AM:09:44:05/09/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ رایگەیاند دۆڕان بە شێکە لە تۆپی پێ بەڵام بە هیچ شێوەیەک شایستەی ئەو ئەنجامە نەبوون.

خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دوای شکستەکەیان بەرامبەر ریاڵ بێتیس رایگەیاند کە ئەم جۆرە ئەنجامانە بەشێکن لە تۆپی پێ و ئێستا بێت یان داهاتوو هەر دەبوو بدۆڕێن.

مۆرینیۆ وتی، ناتوانم هیچ لێدوانێک لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوانان بدەم بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئێمە یارییەکی زۆر باشمان ئەنجامدا و هەموو شتێکمان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردبوو وە هەلی زۆری گۆڵمان دروستکرد.

وتیشی، تەنانەت ئەگەر بە یەکسانبوونیش تەواو بووایە بە نائومێدیەوە دەرۆشتینەوە لە کاتێکدا ئێستا دۆڕاوین، ئێسپی یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە و کاتێک بەشداری دەکات کاریگەری زۆری هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاردا گولەر نابێت گۆڕانکاری پێبکرێت چونکە ئاستێکی نایابی هەیە و کاریگەری زۆرە بەڵام بەهۆی ئەوەی کارتی زەردی هەبوو هەستی بە مەترسی دەکرد لەبەرئەوە گۆرانکاری پێکرد.

دەشڵێت، نازانم بۆچی کارتی زەردم وەرگرت بەڵام کێشەم نییە و قبوڵم کرد، هەستام کاتێک یاریزانەکەی ریاڵ بێتیس نمایشی دەکرد، یاریزانانی بێتیس کارتی زەردیان پێنەدەدرا لە کاتێکدا ئاردا گولەر هیچی نەکرد و کارتی زەردی وەرگرت.

خ ، ک