AM:10:32:05/09/2026
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کەناڵی ریاڵ مەدرید رەخنەی توند لە ناوبژیوان
دەگرێت و بە هۆکاری شکستی یانەکەیان دەزانن.
دوای شکستی یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر
ریاڵ بێتیس، کەناڵی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید دیمەنی لێدانی سزاکەی بە هۆکاری ئەو
شكستە زانیوە و کاردانەوەی توندی هەبووە لەسەری بەهۆی ئەوەی مباپێ لێدانە سزاکەی لەدەستدا
و نەیانتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
کەناڵی یانەی شاهانە باسی لەوە کردووە کە
پێویست بوو جارێکیتر کیلیان مباپێ لێدانی سزاکە دووبارە بکاتەوە چونکە یەکێک لە
یاریزانەکانی ریاڵ بێتیس پێش جێبەجێ کردنی لێدانەکە چووەتە ناوچەی سزاوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرگریکارەکەی ریاڵ
بێتیس پێی راستی لەناوچەی سزادایە ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری هەبووە، جگە لەوەش
بێلیرین دەستی لەناوچەکەدا بووە بەو شێوەیەش بێت دووجار هەڵە هەبووە کە ناوبژیوان
لێدانە سزاکەی دووبارە نەکردووەتەوە.
کەناڵەکە هێرشی کردنی سەر ناوبژیوانی
یارییەکە کە هێرناندێز هێرناندێز بووە و دەڵێت ئەو ناوبژیوانە یاساکانی خۆی
نازانێت و ئەوە هەڵەیەکی گەورەی تەکنیکی بووە، ئەگەر ئەوە بەسەرە بەرشەلۆنە بهاتەیە
بە دڵنیاییەوە لێدانە سزاکە دووبارە دەکرایەوە و بە پێی یاسا ئەگەر یاریزانێکی
بەرامبەر پێش جێبەجێکردنی لێدانی سزا چووە ناوچەی سزا ئەوا دەبێت ئەو لیدانە
دووبارە بکرێتەوە.
خ . ک