PM:09:51:04/12/2021
644 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر
سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و لە ڕۆمای بردەوە.
لە یاریەکانی
هەفتەی شانزەیەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای
خۆیدا بووە میوانی یانەی ڕۆما و یاریەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریزانانی ئینتەر
ئاستێکی زۆر بەرزیان نیشاندا و توانیان کۆنترۆڵی یاریەکە بکەن و لە خولەکەکانی 15
و 24 و 39 لەلایەن چالهانۆگلۆ و دزیکۆ و دۆمڤرێسەوە گۆڵەکانیان تۆمارکرد.
بەو
ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان خاڵەکانی گەیاندە 37 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی
دووەمی ڕیزبەندی ، یانەی ڕۆماش خاوەنی 25 خاڵە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکەدایە.