رۆدیگێر: کرووس هۆکاری بەرزبونەوەی ئاستی ئەڵمانیایە

PM:02:04:26/04/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدیگێر پێوایە لە ئێستادا ئاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا زۆر باشە و هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ تۆنی کرووس.

ئەڵمانیا میوانداری یۆرۆی 2024ە و هەڵبژاردەکەشی هیوادارە بتوانێت لە ژێر راهێنەرایەتی جولیان ناگلیزمان بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی و ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت کە چەند ساڵێکە تێی کەوتوون.

پاش ئاستە خراپەکەیان لە ماوەی پێشوودا ئەڵمانیا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد و تۆنی کرووسی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەشی گەڕاندەوە، دواتر توانیان دوو یاری لە هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و هۆڵەندا ببنەوە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێیوایە تەنیا یەک هۆکار هەیە بۆ ئەو گۆڕانکارییە لە ئاستی تیپەکەدا، ئەویش گەڕانەوەی تۆنی کرۆسە.

ڕودیگەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای ئەڵمانی وتی: زۆر کەس دەڵێن پێویستە هاندەران لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئاشت ببنەوە، بەڵام چاوەڕێی هیچ شتێک لە هاندەران ناکەم، ئەرکی ئێمەیە وەک یاریزانان ئاستێکی بەرز لە یاریگادا پێشکەش بکەین و ئامانجەکانمان بەدەستبهێنین، ئەگەر سەیری دوو یاری ڕابردوومان بکەیت، هەست دەکەیت کە دەبینە پاڵەوانی ئەوروپا، لەکاتێکدا دوو مانگ لەمەوبەر دۆخێکی کارەساتبارمان هەبوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: من هۆکاری سەرەکی باش بوونی ئاستمان بۆ گەڕانەوەی تۆنی کرۆس دەزانم بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکە، پرۆفیسۆر وەک ڕاهێنەری ئۆرکێسترا وایە، ئەو کەسەی کۆنتڕۆڵی ڕیتمی یارییەکە دەکات هەمیشە ئارامە و بە گرنگترین یاریزانی مانشافت دادەنرێت.