AM:09:04:06/06/2026
604 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆلان گارۆس زڤیرێڤ بە بردنەوە لە
مێنسیک گەیشتە یاریی کۆتایی و ئارناڵدیش کشایەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی
رۆلان گارۆس، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر یاکوب مێنسیکی چیکی یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە، زڤیرێڤ بە
ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەمی بە ئەنجامی حەوت بە پێنج
گێم و شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
دواتر مێنسیک جیاوازیەکەی کەمکردەوە
دوای ئەوەی کۆمەڵەی سێیەمی بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم کۆتایی پێهێنا بەڵام زڤیرێڤ
بە بردنەوەی کۆمەڵەی چوارەم یارییەکەی یەکلاکردەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە
بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە،
مێنسیکیش ماڵئاواییکرد.
لە هەمان قۆناغ، ماتیۆ ئارناڵدی ئیتاڵی
لە یارییەکەی بەرامبەر کۆبۆلی هاونیشتمانی بەهۆی نەخۆشیەوە کشایەوە و ماڵئاواییکرد،
بەو هۆیەش کۆبۆلی بۆ رووبەڕووبونەوەی زڤیرێڤ گەیشتە یاریی کۆتایی.
خ . ک