خولی سعودیە.. نەسر ریمۆنتادایەکی مێژووی کرد

PM:11:18:25/08/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسر ریمۆنتادایەکی مێژووی کرد و شکستی بە ئیتیفاق هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی سعودیە، ئیتیفاق لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسری کرد.
یارییەکە بۆ نەسر بە شۆکێک دەستیپێکرد، کاتێک لە خولەکی 13دا بێنتۆی گۆڵپارێزی تیپەکە کارتی سووری ڕاستەوخۆی وەرگرت. ئیتیفاق سوودی لە کەمیی ژمارەی یاریزانانی ڕکابەرەکەی بینى و لە خولەکی 31دا دۆدا گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، لە خولەکی سێی کاتی زیادکراویشدا میدران گۆڵی دووەمی زیادکرد و تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی خاوەن یاریگا کۆتایی پێهات. 
وە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەنیا لە تایمی یەکەمدا بەشداری کرد و لە نێوان دوو تایمەکەدا گۆڕانکاری پێکرا بۆ خەیبەری.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی نەسر سەرەڕای ئەوەی 10 یاریزان بوون، فشارێکی زۆریان هێنا بۆ سەر گۆڵی ئیتیفاق؛ لە خولەکی 74دا سادیۆ مانێ جیاوازییەکەی کەمکردەوە، پاشان لە خولەکی 77دا عەبدولا ئەلعەمری گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، لە خولەکی 90دا سادیۆ مانێ دووبارە تۆرەکەی هەژاندەوە و گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی بە نەسر بەخشی.
بەم سەرکەوتنە بەنرخە، نەسر لە سێ یاری یەک لەدوای یەکدا سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە نۆ خاڵ گەیشتە لووتکەی ڕیزبەندی خولی سعودییە، لە کاتێکدا ئیتیفاق بە شەش خاڵ لە پلەی شەشەمدا مایەوە.