لە خولی ئیتاڵیا رۆما بردنەوەی بەسەر فیۆرینتینا بەدەستهێنا

PM:11:39:24/08/2026

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما بردنەوەی بەسەر فیۆرینتینا بەدەستهێنا و لازیۆش بووە خاوەنی سێ خاڵ.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی فیۆرینتینای کرد.
یارییەکەش بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی رۆما کۆتاییهات، دۆنێل مالین لە تایمی یەکەمدا گۆڵێکی بۆ رۆما تۆمارکرد.
دواتر لە تایمی دووەمدا هەمان یاریزان دوو گۆڵی تری بۆ رۆما تۆمارکرد و لە کۆتا خولەکەکانیشدا نیکۆلۆ بیسێلی رۆمای کردە خاوەنی گۆڵی چوارەم و سەرەنجام یارییەکەیان بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی لازیۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی بۆڵۆنیا بووەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک