لە خولی تورکیا ئامەدسپۆر تووشی شکستهات

PM:11:30:24/08/2026

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی تورکیا ئامەدسپۆر تووشی شکستهات و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە کوجایلی سپۆر دۆڕا.
لە هەفتەی دووەمی خولی سوپەری تورکیا، یانەی ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی
کوجایلی سپۆر.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی کوجایلی کۆتاییهات، گۆڵەکەش بێرکان کۆتلو لە خولەکی 16 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا، یانەی ئامەدسپۆر هەوڵەکانی چڕ کردەوە لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام لە خولەکی 87 ماتی ماجلیکا گۆڵێکی تری بۆ کوجایلی سپۆر تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
خ . ک