دوو یانەی سعودی کێبڕکێ دەکەن بۆ گواستنەوەی مەحرەز

PM:10:45:25/08/2026

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێبڕکێی شەباب و ئیتیفاق بۆ گواستنەوەی ریاز مەحرەز گەرم دەبێت بەڵام ئاستنەگیان لە پێشە.

یانەکانی شەباب و ئیتیفاق چوونه‌تە ناو دانوستانێکی جدییەوە تاوەکو لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ڕیاز مەحرەزی ئەستێرەی جەزائری ئیمزا بکەن و لە خولی سعوودیدا بیهێڵنەوە,

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت هەردوو یانەکە ئامادەن مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن دۆلار بەم هێرشبەرە جەزائرییە ببەخشن دوای ئەوەی سێ وەرزی مێژووییی لەگەڵ یانەی ئەهلی بەسەربرد و دوو جار لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیای بەدەستهێنا.

سەرەڕای هەوڵەکان بەڵام پرۆسەی گواستنەوەکە تووشی ئاستەنگی دارایی بووەتەوە چونکە بودجەی تەرخانکراوی بەرنامەی ڕاکێشانی یاریزانان بۆ هەردوو یانەکە پڕبووەتەوە و هێشتا پشتگیریی نوێیان بەدەستنەهێناوە.

بەمەش بەرپرسانی هەردوو یانەکە لە کاتەکانی کۆتایی بازاڕی گواستنەوەدا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکو چارەسەرێکی دارایی بەپەلە بۆ مانەوەی مەحرەز لە سعوودیە بدۆزنەوە.