لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی لە فولهامی بردەوە

PM:11:54:24/08/2026

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە فولهام.
لە کۆتا یاریی هەفتەی یەکەمی خولی ئینگلتەرا و لە یارییەکی بەهێزدا یانەی چێڵسی رووبەڕووی یانەی فولهام بووەوە.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات، جواو پێدرۆ و مۆرگان رۆجەرز گۆڵەکانی چێڵسیان کرد و جۆشوا کینج تاکە گۆڵەکەی فولهامی کرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 49 کۆل پالمەر چێڵسی کردە خاوەنی گۆڵێکیتر و دواتر لە خولەکی 54 گۆنزالۆ گارسیا گۆڵی دووەمی فولهامی تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات.
خ . ک