AM:09:44:25/08/2026
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ پێیوایە
بەدەستهێنانی بردنەوە لە یەکەم یاریی وەرز دەستپێکێکی زۆر ئەرێنیە.
چابی
ئالۆنسۆی ڕاهێنەری ئیسپانیی یانەی چێڵسی، لە لێدوانێکدا دوای بردنەوە تاقەت پڕوکێنەکەیان
بەرامبەر فولهام لە یاریگای کریڤن کۆتیج، ستایشی ڕۆحیەی جەنگاوەرانەی یاریزانەکانی
کرد و باسی لە توانای بەرگەگرتنیان کرد لە کاتە سەختەکانی یارییەکەدا.
هەروەها
دووپاتی دەکاتەوە کە بۆ بردنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆت پێویستە ئازار بچێژیت و بە
باشی بەرگری لە گۆڵەکەت بکەیت، هاوكات سەبارەت بە ڕاهێنەری ڕکابەرەکەی هیوای
سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی کردەوە کە ئەوان هاوڕێی زۆر نزیکن و دڵنیایە کارێکی
زۆر سەرکەوتوو لەگەڵ فولهامدا ئەنجام دەدات.
وتیشی: تۆمارکردنی
گۆڵی پێشوەختە متمانەیەکی گەورەی بە تیپەکە بەخشی، سەرەڕای ئەوەی چەندین دەرفەتمان
فەوتاند کە دەکرا پێش گۆڵی یەکسانبوون پێشەنگی خۆمانی پێ بەهێزتر ببکەین.
ئێمە
دەزانین کاتێک دەتەوێت لە دەرەوەی یاریگای خۆت یارییەکان ببەیتەوە، دەبێت ئازار
بچێژیت و بە باشی بەرگری بکەیت، تیپەکە لەو کاتانەشدا کە تۆپی پێنەبوو توندوتۆڵی
خۆی پاراست.