ئێنریکی هۆشداری دەداتە دێمبێلێ و کۆڤاراتسخێلیا

PM:10:02:25/08/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئێنریکی هۆشداری دەداتە دێمبێلێ و کۆڤاراتسخێلیا کە پێگەی هیچ کەسێک لە پاریس گەرەنتی نەکراوە.

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانیی یانەی پاریس سان جێرمان دوای یەکسانبوونی یانەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرامبەر یانەی ڕێن تووڕەیی خۆی دەربڕیووە و هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی عوسمان دێمبێلێی و خڤیچا کۆڤاراتسخێلیای کردووە.

ئێنریکی کاتێک ڕێن لە تایمی یەکەمدا بە دوو گۆڵ پێشکەوت لە نێوان دوو تایمەکەدا بڕیاری دا ئەو دوو ئەستێرەیە لە یاریگە دەربکات و فێران تورێس و میکا گۆدتس بهێنێتە ژوورەوە کە سەرەنجام فێران تورێس بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

هەر پاش یارییەکەش، ئێنریکێ جەختی لەوە کردەوە کە لە پاریس پێگەی سەرەکیی هیچ یاریزانێک گەرەنتی نەکراوە و نابێت پشت بە دەستکەوتەکانی ڕابردوو ببەسترێت.

هەروەها بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی لێکیپ، پێشتر سێنی مایولۆش لەلایەن ئێنریکییەوە سزادراوە و لە لیستی گەشتی شار و یانەی ڕێن دوورخراوەتەوە تاوەکو لە یارییەکانی داهاتوودا هەمووان بە تەواوی ئامادەیییەوە بەشداری بکەن.